میشێل پلاتینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا پێی وایە لیۆنێل مێسی بۆ سێیەم ساڵ دەبێتە خاوەنی تۆپی ئاڵتونی ناسراو بە ” Ballon d’Or ” .
مێسی یەکێکە لە گەورە کاندیدەکان بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە کە لە ٩ی مانگی یەکدا لە شاری زیورخ پێشکەش دەکرێت.
پلاتینی تاکە یاریزانە کە توانیوێتی سێ ساڵی لەسەریەک خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بباتەوە بەڵام ناوبراو پێی وایە مێسی دەتوانێت ژمارە پێوانەییەکەی ئەو یەکسان بکاتەوە و ئەمساڵیش نازناوەکە بەدەست بهێنێت .
پێم وایە مێسی بۆ سێهەم ساڵ ، تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەهێنێت . ئەوە دەزانم ژمارە پێوانەییەکان دەشکێندرێن و مێسی ـیش بەم زووانە پێشمن دەکەوێت . من لە تەمەنی ٢٧ ساڵی چوومە یۆڤانتۆس بەڵام ئەو لە ١٣ ساڵی چووە بەرشلۆنە و جیاوازی زۆرە ، ئەگەر منیش لە یۆڤانتۆس دەستم بە یاریکردن بکردایە زۆر زیاتر لە سێ جار ئەو نازناوەم دەبردەوە بەڵام خێزانەکەم چوونە فەڕەنسا و نەمدەتوانی بەرەنگاری بڕیارەکەیان ببمەوە.
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|جمعهبرچسب:,|